سەردێڕ:

پاش ئەوەی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیبوو؛ زێڕ زیاتر دابەزی

PM:10:39:09/08/2021

21840 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، یەک ئۆنسەی زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە هەزار و ٧٤٨ دۆلار و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ هەزار و ٢٢١ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا، کە ئەوەش دابەزینێکی بەرچاو بوو بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، لە ئێستاشدا زێڕ زیاتر دابەزیوە و نرخی یەک ئۆنسە بووەتە هەزار و ٧٢٨ دۆلار.


هاوکات، یەک گرام بە ٥٥ دۆلار و ٥٨ سەنت و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٥ هەزار دۆلار و ٨٥٤ دۆلارە.

بەمەش نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە شەش هەزار دینار دابەزیوە و بەپێی ئاستی جیهانیش نرخەکەی زیاتر لە ٤% دابەزیوە، کە ئەمەش کەمترین ئاستە لە چوار مانگی رابردوودا.

بەمەش لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەم جۆرە دەبێت،

مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨ بە ٣٠٧ هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ بە ٣٥٨ هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٤ بە ٤٠٨ هەزار دینارە.













گەلەری