راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم ئاماژەی
بەوەشداوە، هەر بەگوێرەی هەمان مادەی دەستوری پێویستە ئەو ناوچانەی لەلایەن دەسەڵاتی
سەدامەوە لەمافەکانیان بێبەشکراون یان زیانیان پێگەیشتووە، پێویستە بودجەی
گەشەپێدانیان بۆ تەرخانبکرێت لەناوچە جیاجیاکانی وڵاتدا.
راگەیەنراوەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم دەڵێت،
بەگوێرەی ئەم مادەیە ئە کێڵگە نەوتییانەی دەکەونە هەریمەوە لەد ای ساڵی ٢٠٠٥ەوە، دەکەونە ناو بەشە پشکی
هەرێمەوە و تایبەتن بەهەرێمەوە، چونکە مادە دەستورییەکە دەڵێت، ئەو کیڵگە
نەوتییانەی لە ئێستادا هەن، واتە پێش ساڵی ٢٠٠٥ەوە هەن، بەمەش کێڵگە نەوتییەکانی
هەرێم دوای ٢٠٠٥ ەوە هەن بەمەش دەکەونە ناو بەشە پشکی حکومەتی هەرێمەوە.
لەبەشێکی دیکە راگەیەنراوەکەیدا عەبدولجەبار عەزیز حەسەن
سەرۆکی ئەنجومەنی داداوەری هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە پشت بەستن بەم
مادە یاساییە، یاسای ژمارە ٢٢ی اڵی ٢٠٠٧ی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان- عێراق هاوتایە لەگەڵ یاسای دەستورییەکانی عێراق و هیچ
پێچەوانە نین.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، دادگای باڵای
فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە و یاسای نەوت و غازی هەرێم
نادەستورین و پێچەوانەی دەستورن.
دوا بەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیش کۆمپانیای ئێکسۆن
مۆبیلی ئەمریکی تایبەت بە وەبەرهێنانی نەوت کۆتایی بە کارەکانی لە هەرێم هێنا.