سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی ئەو مامۆستایەی قفڵی لە دەرگای زانکۆی سلێمانیدا

PM:08:41:14/05/2022

9588 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، زەنگین ئەبوبەکر ئەو مامۆستایەی زانکۆی سلێمانی کە قفڵی لە دەرگای زانکۆدا و رایگەیاند تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەرگاکە ناکەنەوە، دەستگیرکراوە.


ئەحمەد محەمەد مامۆستای کۆلێژی زانستی زانکۆی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ لە نزیک کاتژمێر سێی دوانیوەڕۆدا، مامۆستا زەنگین ئەبوبەکر ئەو مامۆستایەی قفڵی لە دەرگای زانکی سلێمانی دا لە لایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستگیرکراوە، دەشڵێت، "ئەو مامۆستایە دەستگیرکراوە و نەفڕێندراوە."

هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، بەشێک لە مامۆستایان و فەمانبەرانی زانکۆی سلێمانیلە ئێستادا دژی دەستگیرکردنی مامۆستا زەنگین لە بەردەم زانکۆی سلێمانیدا گردبوونەتەوە و داوای ئازادکردنی دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی هەفتەیەکە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بە هۆی نەدانی موچەکانیان و راگرتنی پلەبەرزکردنەوە بەردەوامە.













گەلەری