سەردێڕ:

لە ناوچەیەکی پۆڵەندا؛ گەنجینەیەکی بەنرخی نازییەکان دۆزرایەوە

PM:07:23:11/05/2022

10696 جار خوێندراوەتەوە

ئەو کەسانەی بە شوێن زێڕی نازییەکاندا دەگەڕان، سندوقێکی ئاسنی گوماناوییان لەژێر پەیمانگایەکی مۆسیقا لە پۆڵەندا دۆزییەوە و ئاشکراشیانکرد بە نزیکەیی بڕی چوار تۆن گەنجینەی تاڵانکراوی جەنگی جیهانی دووەمی تێدابووە


رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیی رایگەیاند، بە قوڵی سێ مەتر لە ژێر زەوییەوە سندوقێکی ئاسنینیان لە گوندی مینکۆوسکی لە پۆڵەندا دۆزیووەتەوە کە درێژییەکەی لە نێوان یەک بۆ دوو مەتردا دەبێت و تیرەکەشی ٥٠ سانتیممەترە.

رونیشیکردەوە، دۆزینەوەکە لە رێی راداری چاڵکردنی زەوییەوە لە پەیمانگایەکی مۆسیقای بەجێهێڵدراو لە باشوری پۆڵەندا بووە و واپێدەچێت سندوقەکە بەتەنها خۆی زیاد لە چوار تۆن گەنجینەی تاڵانکراوی جەنگی جیهانی دووەمی تێدابێت.

پشکنینەکان کە لە مانگی ئایاری ساڵی پارەوە لە کۆشکێکدا کە لەلایەن ئەدۆڵف هیتلەرەوە بەکارهێندرابوو، دەستیان پێکرد،کە مەزەندە دەکرێت زیاد لە ١٠ تۆن زێڕ و چەندەها کەلوپەلی بەنرخی تاڵانکراوی تێدابێت کە نرخیان دەگاتە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەم کەلوپەلە بەنرخانە بە فەرمانی سەرۆکی هێزە ئەمنییە تایبەتەکانی هاینریش هیملەرەوە لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەمدا دزراون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، وا پێدەچێت کەلوپەلە دزراوەکان هی کەسانی سەرمایەداری ئەڵمانی بووبن کە لەو ناوچەیە ژیاون و کەولوپەلەکانیان بە هێزە تایبەتەکان سپاردووە  تاوەکو لەلایەن سوپای سورەوە تاڵان نەکرێن.













گەلەری