PM:06:34:11/05/2022
16488 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ کەس بە برینداری لە جۆری سوتاوی گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر و دوان لە بریندارەکان بەهۆی زۆری رێژەی سووتاوییەکەیانەوە گواستراونەتەوە بۆ هەولێر.
محەمەد ئامۆکەیی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوەلە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بە وتەی کەسوکاری قوربانییەکان رووداوەکە بەهۆی ئاگرگرتنی تەباخی چێشتخانەی ماڵەکەیانەوە روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سێ
کەسەکە ژن و مێردێک و منداڵێکیان بوون و دوان لەوان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گواستراونەتەوە
بۆ نەخۆشخانەی ئێمیرجنسی هەولێر.
باسی لەوەشکردووە،
رووداوەکە لە گوندی ئارمەندانی سەر بە ناحیەی باسرمە بووە.
موراد چۆمانی، هەولێر