سەردێڕ:

پاشماوەکانی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا لە مۆزەخانەی جەنگی دووەمی جیهانی نمایشدەکرێن

PM:03:52:11/05/2022

3220 جار خوێندراوەتەوە

مۆزەخانەی جەنگی جیهانی رایگەیاند، پاشماوەکانی جەنگی روسیا لە ئۆکرانیادا لەو مۆزخانەیە نمایشدەکریت.


جانا ئۆچیریتینا بەرپرسی راگەیاندنی مۆزەخانەی مێژوویی جەنگی دوومی جیهانیی لە کیێڤ ئاماژەی بەوەدا، ''ئەو پاشماوەیەی سوپای رووسیا لە خاکەکەماندا جێیهێشتووە پیشانی خەڵکی دەدەین." دەشڵێت، "لە مۆزەخانەکەدا ئەو چەک و مووشەکە روسیانە نمایش کراوە کە ماڵەکانمانیان بۆردومان کردووە، لێرە نموونەی نزیکەی تەواوی هەموو چەکەکانی سوپای روسیا هەیە".

باسی لەوەشکردووە، پێشانگای تایبەت بە جەنگی روسیا ناوی ئۆکرانیای لە خاچدراوە و، و رۆژانە ژمارەیەکی زۆر خەڵک سەردانی دەکەن.

جانا ئۆچیریتینا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو پێشانگایە لە چوار بەش پێکهاتووە و پاشماوەکانی هێرشی سوپای روسیا بۆسەر خاکی ئۆکرانیای تێدا نمایشدەکرێت و لە یەکەم بەشیدا بەڵگەی جۆراوجۆر، ناسنامە، جلوبەرگ و پێداویستی ئەو سەربازە روسیانەی تیادا نمایش کراوە کە لە شەڕ و پێکدادانەکاندا کوژراون و لە بەشی دووەمیدا ئەو چەکە روسیانە نمایش کراوە کە لە هێرشەکاندا بەکارهاتوون.

هاوکات دەشڵێط، سێیەم بەشی پێشانگاکە تەرخانکراوە بۆ ئەو کەلوپەلانەی پەناگەی شاری هۆستۆمیل لە ناوچەی کیێڤ کە هاووڵاتییانی مەدەنی یەک مانگ تیایدا مانەوە و لە کۆتا بەشی پێشانگاکەشدا، پاشماوەی ئەو هێرشانەی سوپای روسیا نمایش کراون کە کردوویەتیە سەر شارە جیاوازەکانی ئۆکراینا.

جانا ئۆچیریتینا باسی لەوەشکرد، لە ناوچەکانی پێکدادانەوە پێداویستییەکانی پێشانگاکەیان هێناوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و لەو جەنگەشدا جۆرەها چەکی بە هێز بەکارهاتووە.













گەلەری