وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەل تاوە باران و بروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکاندا پاشان لە کاتەکانی ئێوارە کەش جێگیر دەبێتەوە هاوکات کەشی سبەینێی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیاید اهاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمانی هەرێم لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم هەیە .
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، سبەینێ سێشەممە ئاسمانی سەرجەم
پارێزگاکانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت
لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران و بروسکە.
ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکاندا
لە کاتەکانی ئێوارەوە کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە.
هاوکات کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، لە رۆژی
چوارشەمەدا کەش لە هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران هەیە و
رەنگە هەورەبروسکەی لەگەڵدابێت.
لەبارەی کەشی رۆژی پێنجشەمەشەوە باسی لەوەکردووە، ئاسمان
پەڵەهەور و هەوری تواو دەبێت و ئەگەری بارینی منەباران هەیە و تۆزی تێدا دەبێت.
رۆژی هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە.