لەمەڕاسیمێکدا لە کۆشکی ئیلیزی فەڕەنسا، کە لە دوای دووبارە دەستبەکاربوونەوەی سەرۆکی فەڕەنسا بەڕێوەچوو، ئیمانوێل ماکرۆن مەدالیای شکۆمەندی نیشتیمانی پێبەخشرا، کە ئاماژەیە بۆ بەردەوامی دەسەڵاتەکەی و بە سەرجەم سەرۆکەکانی فەڕەنسا دەدرێت.
ئەمڕۆ شەممە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرکی فەڕەنسا لە مەڕاسیمێکدا لە کۆشکی ئیلیزێی فەڕەنسا دووبارە وەک سەرۆکی وڵاتی دەستی بە کارەکانی کردەوە و لە هەر لە مەڕاسیمەکەشدا مەدالیای شکۆمەندی وڵاتەکەی پێبەخشرا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئیمانوێل
ماکرۆن یەکەم سەرۆکی فەڕەنسایە لەماوەی ٢٠٠ ساڵی رابردوودا کە بۆ دوو خولی یەک لەدوای
یەک سەرۆکایەتی وڵاتەکە بکات و تا ئێستاش هیچ کەسێکی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک
وەزیران پێشنیار نەکردووە.
ئەوەی لەبارەی
مەدالیاکەشەوە باسی لێوە کراوە ئەوەیە کە مەدالیای شکۆمەندی نیشتیمانی هێمایەکی بە
بەهایە و پێناسەی شکۆمەندی دەسەڵاتی سەرۆکەکە دەکات و هێمای بەهێزی و بەردەوامی
وڵاتەکەیە.
مەدالیاکە لە خامی ئاڵتون
دروست دەکرێت و کێشەکەی ٩٥٢ گرامە و بە
قوماشێکی سورەوە بەستراوە و دوو پیتی سەرەتای وشەکانی شکۆمەندی و نیشتیمانی لەسەر
نەخشێندراوە HP کە کورتکراوەی Honneur
et patrie.
لەبارەی ملوانکەکەوە باس
لەوەشکراوە، کە مەدالیایەکی سادە نییە و بەڵکو نیشانەی بەرپرسیاریەتی گەورەی سەرۆکە
لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا لەماوەی مانەوەی لە پۆستەکەیدا.