سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس برینداربوون

PM:10:55:06/05/2022

8972 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی هەریر رایگەیاند، "کاتژمێر ٩ی ئەمشەو حەوت کەس گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان دیاربوو سەرجەمیان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە برینداربوون". دەشڵێت، برینی دوانیان سەختە".


لەزگین سەباح بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی هەریر راگەیاند، "کاتژمێر ٩ی ئەمشەو حەوت کەس گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان دیاربوو سەرجەمیان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشدا، بریندارەکان چارەسەری سەرەتایان بۆ دەکرێت و دوو کەسیان برینەکانیان سەختەو ئێستا سەرقاڵی تیمارکردنی برینەکانیانن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە لە دووسایدی دەشتی هەریر نزیک گوندی ئافریان روویداوە کە پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە.

هەربەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی برینداربوون خەڵکی هەریر و شەقڵاوەن و لە ژن و پیاو و منداڵ پێکهاتوون.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی مینی پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە رێگەی ناحیەی سکتان نزیک گوندی گردگۆران ١٦ کەس برینداربوون. دەشڵێت، "برینی هەندێکیان سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر دەکرێن".

رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.


















گەلەری