سەردێڕ:

داعش هێرشیکرد و کوژراو و بریندار هەیە

PM:11:49:05/05/2022

37816 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی ئاسایشی ناحیەی کۆکز سەر بە جەلەولا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر سەربازانی عێراق و کوژراوێک و دوو برینداری لێکەوتووەتەوە.


شەماڵ عەبدولرەحمان بەرپرسی ئاسایشی ناحیەی کۆکز بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ناحیەی کۆکز لە جەلەولا چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر فەوجی مغاویری سەربازانی عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی هێرشەکەوە سەربازێکی عێراقی کوژراوە و دووانی دیکەش بریندارن.

هەر ئەمشەویش لە سنوری میحوەری ٥ی هێزەکانی پێشمەرگە؛ سێ چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و لەلایەن پێشمەرگەکانەوە بەرپەرچدرانەوە و گەمارۆدران.

هـ.ئـ













گەلەری