سەردێڕ:

تاڵیبان پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بە ژنان قەدەغە دەکات

PM:03:26:03/05/2022

5272 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی نوسینگەی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆ لە شاری هیرات رایگەیاند، تاڵیبان داوای لێکردون چیتر رێگا نەدەن ژنان مۆڵەتی شۆفێریی دەربهێنن و ژنانی ئەفغانیش لە بڕیارەکە ناڕازین.


جان ئاغا ئاچاکزای بەرپرسی نوسینگەی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆ لە شاری هیرات ئاماژەی بەوەدا، لە لایەن تاڵیبانەوە داوایان لێکراوە کە چیتر مۆڵەتی شۆفێریی بە خانمان نەدەن، بەڵام فەرمانیان پێنەکراوە کە رێگا بە خانمان نەدەن کە لە ناو شارەکەدا شۆفێریی بکەن و ەتیشی سارەکەیان زۆرترین شۆفێری ژنی تێدایە.

لایخۆشیەوە عادیلە عادل کە ژنێکی تەمەن ٢٩ ساڵە و رێنماییکاری شۆفێرییە و خاوەنی نوسینگەیەکی راهێنانی شۆفێرییە ئاماژەی بەوەدا، "تاڵیبان دەیەوێت نەوەی داهاتوو ئەو مافانەی نەبێت کە دایکیان هەیانبووە، بۆیە پێمان وتراوە کە وانەی شۆفێریی بە هیچ خانمێک نەڵێینەوە و مۆڵەتی شۆفێریشیان پێ نەدەین "

هاوکات، نەییم ئەلحەق حەقانی بەرپرسی بەشی زانیاری و رۆشنبیری رایگەیاند کە بە فەرمی هیچ فەرمانێکیان لەو بارەیەوە پێ نەکراوە.

ئەمەس لە کاتێکدایە، تالیبان بە شێوەیکی بەرچاو خۆی بەردوور دەگرێت لە دەرکردنی فەرمانی نوسراو و گشتی، لەبری ئەوە فەرمانەکانیان تەنها بە شێوەیەکی زارەکییە و دەسەڵاتدارانی ناوچە جیاوازەکانی ئەفغانستان بەتەواوی مافی ئەوەیان هەیە فەرمان دەربکەن و دەشبێت لەلایەن هاوڵاتییانەوە جێبەجێ بکرێت.













گەلەری