وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک رایگەیاند، رۆژی دووشەممە دانیمارک دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە ئۆکرانیا دەکاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی دانیماڕک باسی لەوەش کردووە ئەوەش دوای ئەوەی دەستبەجێ دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی رووسیا لە ٢٤ ی مانگی شوباتدا باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤ داخست.
یەپی کۆفۆد وەزیری دەرەوەی
دانیمارک رایگەیاند، ئەوە سیمبولێکی زۆر بەهێزی پشتیوانی دانیمارک دەبێت بۆ ئۆکرانیا
و گەلی ئۆکرانیا، کە ئەمڕۆ دووبارە دەرگاکانی باڵیۆزخانەکەمان دەکەینەوە.
کۆمەڵێک وڵاتی دیکەی وەکو
ئەمەریکا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا لەمدواییانەدا رایانگەیاند باڵیۆزخانەکانیان
دووبارە دەگوازنەوە بۆ کیێڤ.