سەردێڕ:

روسیا: دوور نییە لە رێکخراوی جیهانی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دووربخرێینەوە

AM:08:36:27/04/2022

2996 جار خوێندراوەتەوە

نێردەی هەمیشەیی روسیا لە رێکخراوی جیهانی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی رایگەیاند، دوور نییە وڵاتەکەی لەو رێکخراوە دووربخریتەوە و وتیشی، روسیا بە دووری نازانێت لە سەرجەم رێکخراوە جیهانییەکان دەربکرێت.


ئەلكیساندەر شولغين نێردەی هەمیشەیی روسیا لە رێکخراوی جیهانی قەدەغەکردنی چەکی کیمیای لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەو شەپۆلە ناڕەزاییەتییەی جیهان لە دژی روسیا هەیەتی رەنگە ببێتە هۆی دوورخستەنەوەی روسیا لە رێکخراوی جیهانی قەدەغەکردنی چەکی کیمیای و سەرجەم رێکخروە جیهانییەکانی تر.

ئاماژەی بەوەشدا دورخستەنەوەی روسیا هەوڵێکی وڵاتانی رۆژئاوایە بۆ دووبارەکردنەوەی ئەو سیناریۆیەی بەسەر روسیایاندا هێنا و ئەو وڵاتەیان لە ماف و ئیمتیازاتەکانی کە بە پێی پەیماننامەی چەکی کیمیای هەبوو بێبەشکرد.

ئەلكیساندەر شولغين باسی لەوەشکردووە، روسیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بە هیچ شێوەیەک لە کیێڤ چەکی کیمیایی بەکارنەیەت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئۆکرانیا و وڵاتانی جیهان روسیا بە بەکارهێنی چەکی کیمیای لە ماریپۆڵ و دەوروبەری کێیڤ تۆمەتباردەکەن و روسیاش رەتی دەکاتەوە.

جەنگی نێوانی روسیا و ئۆکرانیا ماوەی ٦٢ رۆژە بەردەوامە و هەرودوو وڵات رووبەڕوی چەندان زیانی ئابوری و گیانی بوونەتەوە.













گەلەری