لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدۆیی بڵاوکراوەتەوە تیایدا دەردەکەوێت فڕۆکەوانێک بێ بوونی هیچ کێشەیەک لە فڕۆکەکەی خۆی فڕێدەداتە خوارەوە بە ئامانجی تێکشکاندنی فڕۆکەکەی و تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆیی رووداوەکە تا ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی لە یوتیوب پێ بەرز بکاتەوە.
رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، فڕۆکەوانەکە ناوی "تریفور جاکوب"ە و تەمەنی ٢٨ ساڵە.
رۆژنامەکە، تریفوری بەکەسایەتییەک وەسف
کردووە کە هیچ هەستێکی بەر پرسیارێتی نییە کاتێک تەنها بە ئامانجی تۆمارکردنی
گرتەی ڤیدیۆیی خۆ فڕێدانەخوارەوەیی و تێکشکاندنی فڕۆکەکەی ئە سەرکەشییەی کردووە.
تریفور جاکوب ١٣٣ هەزار فۆڵۆوەری لە
چەناڵی یوتیوبەکەی هەیە و لە ئێستادا لەسەر رووداوەکە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
مانگی رابردوو، تریفور جاکوب گرتە
ڤیدیۆییەکەی لە یوتوبی خۆی بەناوی "فڕۆکەکەم تێکشکاند" بڵاوکردەوە و
ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار کەس بینەری بوونە.
تریفور جاکوب وتویەتی، کاتێک هەستی
کردووە کێشەیەک لە مەکینەی فڕۆکەکەیدا هەیە بە پەڕەشوت خۆی فڕێداوەتە خوارەوە لە
سەر دارستانی لۆس بادیسی نیشتیمانی لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا.