سناپچات تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێش زیاد دەکات

PM:07:27:08/05/2024

62804 جار خوێندراوەتەوە

سناپچات تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات کە پەیوەندیکردن لە رێگەی تۆڕەکەوە تایبەتتر دەکات.

بەپێی دوایین دزەپێکراوەکان، وەک لە "روسیا تودەیـ"ـدا هاتووە، بەرنامەکە تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات کە بەکارهێنەر لە دوای ناردنی هەر نامەیەکەوە تا پێنج خولەک دەرفەتی پێ دەدرێت بۆ دەستکاری کردنی، بەڵام ئەم تایبەتمەندییە دەبێت بەردەست بێت بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزارییەکانی سناپچات پڵەس.

سناپچات یاریدەدەرێکیMy AIی دەبێت کە بە تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد کاردەکات، کە توانای نوێ بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات بۆ بیرکەوتنەوە، بەو پێیەی دەتوانرێت پەیوەندی ببەستێت لەگەڵ بەکارهێنەر راستەوخۆ یان بیرخستنەوەی بابەتەکان لە گفتوگۆکاندا کە بەکارهێنەر لەگەڵ بەکارهێنەرانی دیکەدا هەیەتی.

هەروەها تەکنەلۆژیا نوێیەکانی زیرەکی دەستکرد یارمەتی بەکارهێنەرانی بەرنامەکان دەدەن کە بیتمۆجی جیاواز دروست بکەن، کە تێیدا دەتوانرێت زۆرێک لە پارچەکانی وێنەکە دەستکاری بکرێت، وەک جل و بەرگ، شێوازی قژ و هتد.

هەروەها بەکارهێنەرانی سناپچات ئیمۆجی نوێ و تایبەتمەندی زیادەی دەستکاریکردنی وێنەیان دەبێت لە رێگەی تەکنەلۆژیای 90s AI Lens هەروەها رێگەیەکی نوێیان دەبێت بۆ کارلێککردن لەگەڵ کەسانی تر لە رێگەی هێماکانی دەست لێدان کە لەسەر نەخشەکە دەردەکەون لەکاتی تێپەڕاندنی شوێنێکی دیاریکراودا، ئەمەش وایان لێدەکات شوێنەکەیان هاوبەشی بکەن بە شێوەیەکی جیاواز.

H.Y