لەڕووی دەروونییەوە.. بۆچی کەسێک سەرنجڕاکێشتر دەردەکەوێت؟

PM:11:11:07/05/2024

45508 جار خوێندراوەتەوە

ئێمە مەیلی ئەوەمان هەیە وا بیر بکەینەوە کە جوانی لە چاوی بینەردایە، بەڵام، لێکۆڵینەوەیەک باس لەوە دەکات، مەرج نییە ئەمە راست بێت، لە راستیدا بابەتەکە نێوەندگیرە، پێوەرەکانی سەرنجڕاکێشی، بە شێوەیەکی بەرفراوان هاوبەشن، بەڵام، ئارەزووە کەسییەکانی ئێمەش رۆڵێکی زۆر گەورە دەگێڕن.

١. گلێنەی چاو، گلێنەی چاوەکان قەبارەی خۆیان دەگۆڕن لە وەڵامی هەستەکاندا، کاتێک ئێمە دڵخۆشین گەورەتر دەبن، هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ئێمە بە شێوەیەکی نائاگایی ئەو کەسانە بە سەرنجڕاکێشتر دەزانین کە چاوی گەورەیان هەیە، چونکە هەستی ئارامی دەبەخشن.

٢. هاوسەنگی رووخسار، توێژەران پشتڕاستیان کردەوە کە ئێمە دەموچاوە هاوسەنگەکان بە سەرنجڕاکێشتر هەڵدەسەنگێنین لە چاو ئەوانەی کەمتر هاوسەنگییان هەیە، چونکە وەرگرە بینینەکانمان دەتوانن زۆر بە ئاسانی لێکدانەوەیان بۆ بکەن.

٣. رووخساری باو تاوەکو دەگمەن، وەک توێژینەوەیەک دەریدەخات، ئێمە رواڵەتێکمان پێ باشترە کە زیاتر باو دەربکەوێت بۆ ئێمە، وە ئەمەش دەتوانێت روونکردنەوەی جیاوازی هەبێت، یان ئێمە دەیبەستینەوە بە سوودە بایۆلۆژییەکانی وەک رەچەڵەکی باش، یان مێشکمان بە سادەیی دەموچاوی باوی پێ باشترە.
،

٤. رێجیم، توێژینەوەیەک دەریدەخات کە ئارەزووی خواردن لە راستیدا دەتوانێت پیاوێک سەرنجڕاکێشتر بکات بۆ خانمان، تێیدا دەرکەوتووە بۆنی ئەو پیاوانەی کە سەوزە و میوەیان خواردووە، بە باشتر دادەنرا لە چاو ئەو پیاوانەی کە زیاتر خواردنی وەک نان و مەعکەرۆنییان خواردووە.

٥.دەنگ، بەپێی توێژینەوەکان، ژنان دەنگی نزمی پیاوان بە پێگەیشتنەوە دەبەستنەوە، بەم شێوەیەش بە سەرنجڕاکێشتریان دەزانن.

H.Y