نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە
بینیوە و هەر مسقاڵێک پێنج بۆ شەش هەزار دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ شەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا
دوو هەزار و ٣٠٢ دۆلارە.
هاوکات، نرخی گرامێک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ٧٤ دۆلار و سێ سەنتە و کیلۆگرامێکیش
بە ٧٤ هەزار و ٢٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، لە ماوەی رابردوودا چەندین جار گۆڕانکاری بەسەر
نرخی زێڕدا هاتووە، لە ئێستاشدا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی زێڕ دابەزینێکی
کەمی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک، هەر مسقاڵێک زێر پێنج بۆ شەش هەزار دینار دابەزیوە.
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار۱۸به ٤١٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیار۲۱به ٤٧٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیار۲۲به ٥٠٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیار۲٤ به ٥٤٠ هەزار دینارە
S.A