بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لەبارەی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی
گرتووەتەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆ
و دوای نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆلەکە بەهێزتر دەبێت و هەورە تریشقە و لێزمە باران لە
سنوری پارێزگای سلێمانی بەهێزتردەبێت و لەکاتەکانی شەویشدا لە سنوری هەولێر بەهێزتردەبێت.
ئەمرۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی
٤٨ کاتژمێری داهاتوەوە رایگەیاند، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆلی لێزمەباران
و هەورەتریشقەکە لە ناوچەکانی سنوری سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە زیاتردەبێت و تا
سبەی شەممە بەردەوامی دەبێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە کاتەکانی شەو پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆلە لە
زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی هەبێت و لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر ئیدارەی
سۆران و پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت و تا شەوی شەممە بەردەوامی دەبێت و پاشان کاریگەری
شەپۆلەکە لاوازدەبێت.
دەشڵێت، " پلەکانی گەرما دوو بۆ پێنج پلەی دیکە نزمبوونەوە بەخۆیانەوە
دەبینن".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢١
سلێمانی: ٢٠
دهۆک: ٢١
زاخۆ : ٢٢
هەڵەبجە : ٢٠
کەرکوک : ٢٥
سۆران : ١٩
حاجی ئۆمەران : ١٣
گەرمیان : ٢٦
S.A