کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی
کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، ئاسمان لە زۆرینەی کاتەکان هەوری
تەواو دەبێت. دەشڵێت، "لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە لێزمەباران لە زۆرینەی ناوچەکان
دەبارێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاو کردەوە و تێیدا
هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان هەورى تەواو دەبێت و تاوەباران دەبارێت، لە
دوانیوەڕۆشەوە لە زۆرینەی ناوچەکان لێزمەباران دەبارێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەگەڵ
بارانباریندا هەورەبروسکە دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە، یەک
بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەی
هەینی کەشناسی باسی لەوە کردووە، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و لێزمەباران و هەورەبروسکەی
ناوبەناو لە سەرتاسەری هەرێم بەردەوام دەبێت.
ئەوەش خراوەتە روو، پلەکانی
گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٥
سلێمانی : ٢٢
دهۆک : ٢٤
هەڵەبجە : ٢١
گەرمیان : ٢٦
کەرکوک : ٢٦
زاخۆ : ٢٤
سۆران : ٢٤
حاجی ئۆمەران : ١٧