دانانی سەهۆڵ لەسەر رووخسار چەندین سوودی هەیە

PM:02:02:12/12/2023

732 جار خوێندراوەتەوە

چەندین ئامۆژگاری و بیرۆکە هەیە سەبارەت بە بەکارهێنانی سەهۆڵ لەسەر رووخسار، هەندێک ئەم کارە دەکەن بە ئامانجی درەوشاوەیی دەموچاو و کەمکردنەوەی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون.

ماڵپەڕی " الطبي " لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە سوودەکانی سەهۆڵ بۆ دەموچاو کردووە، بریتین لە:

١. یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی سوڕی خوێن لە پێستی دەموچاودا، هەروەها دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردن، بەشدارە لە خێرا چاکبوونەوەی برینەکان.

٢. بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ دەم و چاو یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پێست درەوشاوە بێت.

٣. لە سوودە بەناوبانگەکانی سەهۆڵ بۆ دەموچاو ئەوەیە کە یارمەتی نەهێشتنی زیپکە دەدات، بەو پێیەی سەهۆڵ یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات و قەبارەی کونیلەکانی پێست کەمدەکاتەوە، هەروەها پێست لە چەوری دەپارێزێت.

٤.دانانی سەهۆڵ لەسەر دەموچاو دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاوسانی رووخسار و چاو کە بەهۆی هەستیاری یان کەم خەویەوە دروست دەبێت.

٥. بەشدارە لە کەمکردنەوەی هەوکردن لە پێستدا، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوونی پێست و چرچبوونی پێست

بەڵام ئاگادار بە سەهۆڵەکە بە پارچە قوماشێک بپێچە، راستەوخۆ مەیدە لە پێست و دوور بکەوەرەوە لە هێشتنەوەی سەهۆڵ لەسەر پێست بۆ ماوەیەکی زۆر.

S.A