هەشت راستی دەرباری لابردنی موو بە لێزەر بزانە

PM:11:51:26/07/2022

45024 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی خواردن و دەرمانی جیهانی هەشت راستی دەربارەی لێزەر لابردنی مووەوە ئاشکراکردووە و بە رێگەیەکی پارێزراوی دانەوە بەراورد بە رێگەکانی دیکە و هۆشداری داوە لەدوای ئەو کردارەدا نابێت راستەوخۆ تیشکی خۆری بەربکەوێت.

بەپێی ماڵپەڕی ajel.sa، هەشت راستی دەربارەی لێزەری موولابردنەوە ئاشکراکردووە، کە ئەمانەن:

١. لێزەر لەڕێگەی گەرمییەوە مووی ناو کیسە مووەکان لەناودەبات.

٢.لابردنی موو بە لێزەر بۆ هەتاهەتایی نییە و بۆ چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێکە و دوای ئەوە مووەکە سەرهەڵدەداتەوە.

٣. چاویلکەی تایبەت بە لێزەرەکە دروست کراوە بۆ پاراستنی چاوەکان.

٤. دەبێت رۆژێک پێش جەلسەی لێزەرەکە قژ چاک بکرێت و بتاشرێت.

٥.لێزەرەکە زیاتر لەوانەدا سەرکەوتووتر دەبێت کە پێستیان رووناکترە و کەمتریش لەوانەدا کە پێستیان تاریکە.

٦. سڕکردنی دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار بەڵام دەبێت بە سەرپەرشتیاری کەسی پسپۆڕ ئەنجام بدرێت.

٧.بەنجی مەوزوعی دەبێت بە سەرپەرشتیاری کەسی پسپۆڕ بێت ئەگەرنا تووشی چەندین کاریگەری نەرێنی دەبیتەوە.

٨. دوای جەلسەی لێزەرەکە، باشترە تیشکی خۆر راستەوخۆ لێی نەدات، چونکە پێستەکە هەستیار دەبێت،لەدوای ئەو کردارە کرێمی تایبەت و دژە خۆر دەبێت بدرێت لە پێستەکە.

ر.ئ