بە حەوت رێگە مووی ژێر پێست مەهێڵە

PM:04:01:20/07/2022

24180 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لەو گرفتانەی کە زۆر کەس بەدەستییەوە دەناڵێنن بوونی مووی ژێر پێستە، جگە لە دیمەنە ناشرینەکەی بە پێستی دەبەخشێت لەهەمان کاتدا گرفتی تەندروستیی هەیە وەک سوربوونەوە و خورانی پێست و کۆبوونەەی موو لە شوێنێکدا.

ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی لە بابەتێکدا حەوت رێگەی خستووەتە روو بۆ نەمانی مووی ژێر پیست، ئەوانیش:

یەکەم: رۆژانە بەردەوام کرێمی شێدارکەرەوە بدرێت لە پێست قاچ و دەست.

دووەم: لابردنی مووەکان بە ئاراستەی گەشەی مووەکان بێت.

سێیەم: لەکاتی لابردنی مووەکان یان خوران و هەڵکێشانی مووەکاندا سەهۆڵ بەکاربهێنرێت.

چوارەم: لۆشنی جەستە لەگەڵ ترشی هایدرۆخسی ئەسید تێکەڵ بکرێت.

پێنجەم: بە وشک واتە کاتێک پێست تەڕ نییە فڵچەی وشکی لێبدرێت وەک تەقشیر وایە و پێستی مردوو لادەبات و مووەکانی ژێر پێست دەهێنێتە دەرەوە.

شەشەم: ماسکی تایبەت بە تەقشیر بەکاربهێنرێت، وەک سێ کەوچک شۆفان و دوو کەوچک هەنگوین و کەوچکێک کرێمی تایبەت بە جەستەت تێکەڵ بکە و بۆ ماوەی پێنج خولەک بە قاچ و ئەو بەشەی جەستەت بخشێنە کە مووەکانی لە ژێر پێستن، دوای ١٥ خولەژ بە ئاوی سارد بیشۆ.

حەوتەم: باشترە لە بری گوێزان شیلە یان مۆمی موولابردن بەکاربهێنیت، کەمتر هەوکردن و سوربوونەوەی مووی ژێر پێست دروست دەکات.

7 Easy Ways to Kiss Your Strawberry Skin Goodbye

ئ.ل