تایبەتمەندییەکانی ژنی باش چین؟

PM:11:14:08/08/2021

13460 جار خوێندراوەتەوە

هاوسەری باش هەموو کات پشت و پەیانە بۆ پیاوان، وایان لێدەکات دڵخۆش ببن و بتوانن ژیانێکی سەرکەوتوویان هەبێت، ئەو ژنانەش کۆمەڵێك تایبەتمەندییان هەیە کە جیایان دەکاتەوە لە ژنەکانی دیکە.

ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە پێنج تایبەتمەندی ژنی باش کردووە کە وایلێدەکات ببێت بە خانمێکی نمونەیی لە هاوسەرگیریی و پەیوەندی خێزانیدا، بەم جۆرە:

١. هاوسەری باش مێشكی هاوسەرەکەی پڕ لە بیرۆکەی ئەرێنی دەکات.

٢. هاوسەری باش نەرم و نیان و خۆڕاگرە.

٣. هاوسەری باش گرنگی بە لایەنی سەرجێی دەدات، چونکە بەو جۆرە پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەکەی باشتر دەبێت.

٤. ژنی باش رێگەی زیرەکانە دەدۆزێتەوە بۆ چارەسەری کێشەکان لەجیاتی ئەوەی لۆمەی هاوسەرەکەی بکات یان رەخنەی لێبگرێت.

٥. ژنی باش گرنگی بە لایەنی سۆزداری دەدات، لەڕێگەی دروستکردنی پەیوەندی رۆمانسی و باوەشکردن و ماچکردنەوە.