ناوبەناو لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
پێشبینییەکانی بابا ڤانگای فاڵگر لەسەر رووداوە جیاوازەکان بڵاودەکرێتەوە، بەم
دوواییانەش پێشبینییەکی لەسەر پوتین بڵاوکراوەتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی عەرەبیە، زۆرینەی کەس ڤانگا بە
"درۆزنێکی شێت" ناودەبەن و بڕوای پێناکەن، بەڵام کۆمەڵە کەسانێکی تر لە
جیهاندا بە دوای پێشبینییەکانییەوەن، لە نوێترین پێشبینیدا ڤانگا سەبارەت بە پوتین
کۆمەڵێک زانیاریی درکاندووە.
هەروەک لە رۆژنامەی زە سەنی بەریتانیدا هاتووە، ئەو ژنە
فاڵگرە کە ٢٥ ساڵ پێش ئێستا مردووە فلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا بە "گەورەی
جیهان" ناوبردووە.
بابا ڤانگا لە چاوپێکەوتنێکی ساڵی ١٩٧٩دا لەگەڵ ڤالنتین
سیدۆرۆفی نوسەر رایگەیاندووە، پێی وایە روسیا بەسەر هەموو جیهاندا زاڵ دەبێت،
لەهەمان کاتدا پێشبینی بەکارهێنانی چەکی نەوەوی و هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانی
سێیەمی کردووە.
ڤانگا لەگەڵ ئەوانەشدا پێشبینی چەندین رووداوی تری
کردووە کە بەشێکیان هاتوونەتە دی ئەوانیش، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ و مردنی شازادە
دیانا و کارەساتی چێرنۆبڵ و ڕووداوەکەی ١١ی ئەیلولی ٢٠٠١ لەگەڵ تسۆنامییەکەی دەریای
هیندی ٢٠٠٤دا.
ئ.ل