دایکان بەر لە
منداڵبوون دەیانەوێت بزانن رەگەزی منداڵەکەیان چییە هەر بۆیە لە قۆناغی سەرەتایی
دوگیانییەکەیدا تێستی دیاریکردنی رەگەز دەکات، جگە لەو ڕێگەیە دەتوانن بە چەند نیشانەیەک
رەگەزی منداڵەکەیان بزانن
ماڵپەڕی پزیشکی
کۆنسلتۆ ئاماژەی بە چەند نیشانەیەك کردووە کە رەگەزی کۆرپەلە دیاری دەکەن لەکاتی
دووگیانیدا، لەوانەش:
یەکەم: دڵتێکهەڵاتنی
بەیانیان:
رەگەزی کۆرپە دەکرێت
لەرێگەی دڵتێکهەڵاتنی بەیانیانەوە دیاری بکرێت، لەحاڵەتی دووگیانبوون بە کوڕ دڵتێکهەڵاتنی
بەیانیان کەمترە، بەڵام لەکاتی دووگیان بوون بە کچ دڵتێکهەڵاتن زیاترە.
دووەم: قژ و پێست:
دووگیان بوون بە
کچ وادەکات رەنگی پێست و قژی دایك تاڕاددەیەك گەشاوەیی نەمێنێت و تێكبچێت، بەڵام لەکاتی
دووگیانبوون بە کوڕ قژ زیاتر نەرم و بریقەدار دەبێت، هەروەها دەرچوونی زیپکەی پێست
کەمدەبێت.
سێیەم: بێزووکردن (ئارەزووی خواردن):
لەکاتی دووگیان
بوون بە منداڵێکی کوڕ، دایك ئارەزووی خواردنی سوێر دەکات لەگەڵ ترشیات و چپس، بەڵام
لەکاتی دووگیان بوون بە کچ دایك ئارەزوو دەکات شیرینی و شۆکولاتە بخوات.
چوارەم: لێدانەکانی دڵ:
ئەگەر لێدانی دڵ
لە خولەکێکدا کەمتر لە ١٤٠ لێدان بوو ئەوا کۆرپەکە کوڕە، بەڵام ئەگەر لە ١٤٠ زیاتر
بوو ئەوا وا چاوەڕوان دەکرێت کچ بێت.
پێنجەم: قەبارە:
ئەگەر دایك وا هەستی
دەکرد کە قەبارەیەکی بچوکی لە سکیدا هەڵگرتووە ئەوا دەکرێت منداڵەکە کوڕ بێت، بەڵام
ئەگەر قەبارەکەی گەورە بێت ئەوا دەکرێت کچ بێت.
ئ.ل