پێنج تایبەتمەندی خوشکی گەورە

PM:02:04:02/08/2021

24588 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ یەکی ئابی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانی خوشکی گەورە دانراوە، کە زۆر کەس بە دایکی دووەمی هەژمار دەکەن و لە زۆربەی لایەنەکانی ژیاندا یارمەتی برا و خۆشکەکانی دوای خۆیان دەدەن.

ماڵپەڕی یەوم سابعی سعودی لەوبارەیەوە ئاماژەی بە تایبەتمەندییەکانی خوشکی گەورە کردووە، ئەوانیش:

یەکەم: دایکی دووەمە و بە مەخزەنی هەڵگرتنی نهێنییەکان دادەنرێت، ئاگاداری خوشک و براکانی تری دەبێت.

دووەم: تاکی کانتۆرەکەی کێشەکان چارەسەر دەکات، کە دەتوانیت ئەو پارچە جلە بدۆزیتەوە کە دەتەوێت.

سێیەم: زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات، جگە لە گرنگیدان بە خوشک و براکانی کێشەکانیشیان چارەسەر دەکات و فێری شارەزایی زیاتریان دەکات.

چوارەم: هەست دەکات دایک و باوکە بۆ خوشک و براکانی تری، زیاتر لە هەر کەسێک لێیانەوە نزیکە و دەبێتە هاوڕێیەکی خۆشەویستی خوشک و براکانییەتی و لە پێناویاندا قوربانی دەدات.

پێنجەم: لە خوشکە گەورەکەتەوە فێری ئارامگرتن دەبیت، بەرگەی گوێگرتن لە گریانی بەردەوام و کەمخەوی دەبیت، تەنانەت بەرگەی ئەو ئازارانەش دەگرێت کە لەسەر دەستی خوشک و برا بچوکەکانی توشیان دەبێت، هەر بۆیە لە هەموو ڕوویەکەوە تۆ قەرزای خوشکی گەورەتی.