ئەو خووە بچووکانەی رۆژانە رێگە لەدەستدانی کێش دەگرن

PM:11:44:05/01/2022

33796 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی رێکخراوی جیهانی تەندروستی، قەڵەوی لەماوەی ٤٠ ساڵدا بۆ سێ هێندە زیادیکردووە لە جیهاندا، لەدەستدانی کێش دەکرێت زۆر قورسبێت، خەڵک هەمیشە ڕێگەی جیاواز تاقی دەکەنەوە بۆ ئەوەی کێشیان داببەزێت، لەگەڵ ئەوانەشدا هەندێک خووی ورد هەن کە رێگری دەکەن لە لەدەستانی کێش و رەنجمان بەفیڕۆدەدەن لەو بارەیەوە.

ماڵپەڕی "برایت ساید" ئەو خووە بچووکانە دەخاتەڕوو کە دەبنە بەربەست بۆ لەدەستدانی کێش:

نەخواردنی ژەمی بەیانی:

توێژەران پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ئەوانەی ژەمی بەیانی ناخۆن بۆ ئەوەی کێشیان داببەززێنن، زیاتر کێشیان زیاد دەکات، چونکە دەبێتە هۆکاری برسیبوون و خواردنی زۆرتر لە ژەمی نیوەڕواندا.

نەخواردنەوەی ئاوی پێویست:

خواردنەوەی ئاو یارمەتی سووتاندنی کالۆری دەدات و کێش دادەبەزێنێت، بۆیە دەبێت رۆژانە ئاوی پێویست بخورێتەوە.

نانخواردن لە شەواندا:

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە باشتر خۆت لەخواردنی شەوانە دووربخەیتەوە ئەگەر دەتەوێت کێشت داببەزێنیت، چونکە کالۆری خواردنەکان دەبن بە چەوری وەک لەوەی بسوتێنرێن.

کەم خەوتن:

خۆ دوورخستنەوە لەخەوتن لەوانەیە کاریگەری لەسەر کێشت هەبێت، باشترە لە حەوت کاتژمێر خەو بکەیت هەموو رۆژێک.

خواردنی ئەو خواردنانەی چەوریان تێدانییە:

دەکرێت سەیربێت ئەمە بەلاتەوە بەڵام لابردنی چەوری لەخواردنەکانتا وا دەکات زووتر برسیت ببێت و زۆرتر بخۆیت.

سەرنج و خەیاڵ رۆشتن لەکاتی خواردندا:

ئەگەر ویستت ژەمە خواردنەکەت بخۆیت، باشتر بەبێ تەماشاکردنی فیلم و زنجیرە تەلەفیزۆنییەکەت بیخۆیت، چونکە ئەو کردارە وادەکات زۆرتر بخۆیت و ئاگات لە نانخواردنەکەت نەمنێت و نەتوانین کۆنترۆڵی بکەیت.

مانەوە لەسەر دێسکی کارەکەت:

هەوڵدە هەموو ٦٠ بۆ ٩٠ خولەک جارێک واز لەکارەکەت بهێنە و تۆزیک بجوڵێ، بۆ ئەوەی جووڵە بدەیت بە جەستەت.

ر.ئ