پیاوێکی تەمەن ٨٧ ساڵ
لە ویلایەتی فێرمونت لەکاتی هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی کیسەڵێک لەسەر ڕێگایەکی خێرا گیانی
لەدەستدا.
بەپێی بەیاننامەیەک کە
لەلایەن پۆلیسی ڕێگاوبانی فلۆریدا بڵاوکراوەتەوە، ڕووداوەکە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە
٦ی تەمموز ڕوویداوە، کاتێک پیاوەکە لەسەر ڕێگایەکی خێرا لە ناوچەی ئینديان ريفر کیسەڵێکی
بینیوە، یەکسەر لە ئوتومبێلەکەی دابەزیوە و بۆ گەیشتن بە کیسەڵەکە، لەو کاتەدا بارهەڵگرێک
خۆی لێدەدات و بەهۆیەوە لە شوێنی ڕووداوەکە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیان لەدەستدەدات.
دەسەڵاتداران بەردەوامن
لە لێکۆڵینەوە لە وردەکاری ڕووداوەکە، هاوکات هیچ برینداربوونێک لەنێو سەرنشینانی
ئەو ئۆتۆمبێلانەی تێوەگلاون نییە.