لە هۆنگ کۆنگ مۆزەخانەیەک بۆ کریستیانۆ کرایەوە

PM:04:24:07/07/2025

1512 جار خوێندراوەتەوە

لە هۆنگ کۆنگ مۆزەخانەیەک بۆ کریستیانۆ کرایەوە کە یەکەمجارە هەنگاوێکی لەو شێوەیە لە دەرەوەی پۆرتوگال ئەنجامبدرێت.

هاندەرانی تۆپی پێ لە وڵاتی هۆنگ کۆنگ مۆزەخانەیەکیان دروستکرد کە تایبەتە بە چەندین وێنەی تایبەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی نەسڕی سعودیە.

ئەمە یەکەمینجارە کە لە وڵاتێکی دەرەوەی پۆرتوگال مۆزەخانە یان پێشانگایەکی لەو جۆرە بۆ ئەو ئەستێرەیە دروستبکرێت و چەندین هاندەریش بەشدارییان کرد لەپێناو وێنە گرتن لە مۆزەخانەکەدا.

تۆماس فرۆس نوێنەری نوسینگەی خێزانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رایگەیاند، مۆزەخانەکە 12 هەزار پیی چوارگۆشەیە و پەیامێکی بەهێزە بۆ هەمووان تا بەدوای خەونەکانیاندا بگەڕێن.

دەشڵێت، ئەم مۆزەخانەیە بۆ ماوەی یەک ساڵ بەردەوام دەبێت پێش ئەوەی لە ساڵی داهاتوودا بگوازرێتەوە بۆ وڵاتی چین، جگە لەوەش رۆناڵدۆ لە ماوەیەکی نزیکدا خۆی ئامادەدەبێت بۆ پێشوازی کردن لە خەڵک.