برنج جگە لەوەی بە خۆراکێکی سەرەکی خوانی زۆربەی خێزانەکان دادەنرێت، لەگەڵیدا بۆ قژیش سوودی هەیە و گرفتەکانی ناهێڵێت و زوو درێژی دەکاتەوە.
ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چۆنییەتی بەکارهێنانی برنج کردووە بۆ درێژبوونەوەی قژ، ئەویش لە ڕێگەی وەرگرتن و جیاکردنەوەی ئاوی برنجەکە، چونکە چەندین ماددەی خۆراکی گرنگی تێدایە و یارمەتی بەهێزبوونی ڕەگی قژەکە دەدات و سوڕی خوێن لە سەردا چالاک دەکات.
شێوازی ئامادەکردنەکەی:
- کوپێک برنج بخرێتە کەمێک ئاوەوە
- بۆ ماوەی دوو کاتژمێر وازیلێبهێنرێت.
- دواتر ئاوەکە لە برنجەکە جیابکرێتەوە و بخرێتە بتڵێکی شوشەوە.
شێوازی بەکارهێنانەکەی:
- سەرەتا قژەکە بە شامپۆ و ئاو بشۆرێت.
- دواتر ئاوی برنجەکە بدرێت لە تەواوی قژەکە.
- بۆماوەی ١٠ خولەک بە پەنجە مەساج بە قژ و بنبێخی سەر بکرێت.
- بۆ ماوەی دووکاتژمێر ئاوی برنجەکە بە قژەکەوە بمێنێتەوە.
- لە کۆتاییدا بە ئاوی ئاسایی قژەکە بشۆرێت
هەفتەی دووجار ئەم ڕێگە بەکاربهێنرێت، یارمەتیدەر دەبێت لە زوو درێژبوونەوە و بەهێزبوونی قژدا.