ژنێکی بەساڵاچووی ئیسپانی کە تەمەنی ١١٥ ساڵە، وەک ئاشکراکراوە تا ئێستا
سەردانی نەخۆشخانەی نەکردووە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ndtv ، دوای
مردنی راهیبە فەرەنسییەکە کە تەمەنی ١١٨ ساڵ بوو، ئەم ژنە ئیسپانییە ١١٥ وەک بە
تەمەنترین مرۆڤی جیهان ناسراوە و ژمارەی پێوانییەکە بەناوی ئەوەوە دانراوە.
ئەو ژنە ناوی"ماریا برانیاس مۆرێرا" ماوەی بیست ساڵە لە خانەی
بەساڵاچووانی سانتا ماریا دێل تورا لە شاری ئۆلۆت لە باکووری رۆژهەڵاتی ئیسپانیا دەژی،
خانەکە رایگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا "ئاهەنگێکی بچووک"ی داخراو
رێکدەخەن "بۆ ئاهەنگگێڕان بەم بۆنە زۆر تایبەتە".
ماریا برانیاس مۆریرا لە ساڵی ١٩١٨دا تووشی پەتای ئەنفلۆنزای ئیسپانی
بوو، هەردوو جەنگی جیهانی و شەڕی ناوخۆی ئیسپانیای بینیوە.
رۆزا مۆرێتی تەمەن ٧٨ ساڵ، کچە گەورەکەی مۆرێرا ستایشی تەندروستی دایکی دەکات،
کە بە بۆچوونی ئەو هۆکاری "بۆماوەیی" بووە.
لە لێدوانەکانیشیدا لە کەتەلۆنیا
تیڤی، وتی کە دایکی "هەرگیز نەچووەتە نەخۆشخانە و تووشی هیچ شکانێک نەبووە"
لە جەستەیدا.
پاشان خێزانەکەی لە ساڵی ١٩١٠ روویان لە نیو ئۆرلینز لە باشووری ئەمریکا
کردووە، پێش ئەوەی لە ساڵی ١٩١٥ بگەڕێتەوە ئیسپانیا، لە ساڵی ١٩٣١ هاوسەرگیری لەگەڵ
پزیشکێک کردووە کە لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کردوو، سێ منداڵی هەبووە، یەکێکیان
کۆچی دوایی کردووە و ١١ نەوەشی هەیە.
ر.ئ