کەمخوێنی لە منداڵدا
رووبەرووی گرفتی تەندروستی جدی دەکاتەوە ئەگەر تا ماوەیەکی زۆر چارەسەر نەکرێت و
بەو جۆرە بمێنێتەوە.
دکتۆر ئاکۆ کەریم،
پزیشکی پسپۆڕی منداڵان لە بابەتێکدا ئاماژەی بە نیشانەکانیی کەمخوێنی منداڵ کردووە
بەهۆی ماددەی ئاسنەوە کە دەبێت هەموو دایك و باوکێك بیانزانن، کە بریتین لەمانە:
دکتۆر
۱. ڕەنگی منداڵەکە
کاڵ ئەبێتەوە .
۲. منداڵەکە بێ
تاقەت و کڕوزانەوەی زۆر ئەبێت.
۳. دڵی پەلە پەل ئەکات
واتە خێراتر ئەبێت لە ئاسای.
٤. زوو هەست بە هیلاک
بوون دەکات.
٥. ئارەزووی بۆ
خواردن زۆر کەم دەبێت.
٦. کاریگەری لەسەر
زیرەکی منداڵەکە ئەبێت گەر بۆ ماوەێکی زۆر چارەسەر نەکرێت.
٧. ئارەزووی
خواردنی ئەو شتانەی کەخواردن نین بۆ نموونە سەهۆڵ ، گڵ و قوور، کاغەز ، گەچ.
٨. نینۆکی منداڵەکە ئەقووپێت
بۆ ناوەوە واتا وەک کەوچکی لێدێت.