هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەرباز جەمال نوێترین بەرهەمی
خۆی بڵاودەکاتەوە بەناوی دڵێکی شێت.
سەرباز جەمال بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند،
سوپاسی هەردوو هونەرمەند ڕۆژ کەریم و مازیار فایەق دەکات بۆ گۆرانی دڵێکی شێت، ئاماژەی
بەوەکرد کە گۆرانی دڵێکی شێت شعری هونەرمەند مازیار فایەقە، ئاواز و میوزیکی گۆرانییەکە
کاری هونەرمەند ڕۆژ کەریمە.
هونەرمەند سەرباز جەمال یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی
شاری سلێمانی و تیپی مۆسیقای بابان کە ناوبانگی زۆری پەیداکرد لەدوای گۆرانی
"من نەگۆڕاوم".