داواکار گشتی رۆڵی خۆی دەبینێت؟
PM:04:57:27/09/2025
820 جار خوێندراوەتەوە
هاوکار باهیر
+
-
داواکارى گشتى
و کۆنتڕۆڵى حزب
لە سیستمى دیموکراسیدا
داواکارى گشتى دەبێت لەسەر هەموو ئەو گەندەڵى
ناحقیانە بێتە جواب کە بەرامبەر هاوڵاتیان دەکرێت ئەگەر تاوانبار لە هەر پلە و پۆستێکى
دەسەلاتدا بێت، چونکە ناوەک بریتیە لە داواکارى گشتى, بەڵام بەپێچەوانەوە هەموو ئەمانەوە
بۆتە کۆنتڕۆڵى یەکێتى و پارتى لە هەریەکە لەو دوو زۆنەکە و کەى بیانەوێت دەیجولێن و ئەوەى بیانەوێت ئەنجامى
دەدەن بەرامبەر هاوڵاتیان و دۆست و هاوتا سیاسیەکانیان،
هەروەکو لە ماوەکانى
ڕابروودا تێبینى کرا بە بەرچاوى هەموو نوێنەرى وڵاتانى جیهان و میدیا جیهانیەکانەوە
لە درەنگانى شەو فەرمانى دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرکرا و لەلایەن هێزێکەوە
ڕاپێچى کوچى زیندان کرا بەبێ ئەوەى هۆکارى دەستگیرکردن بۆ داواکراو ڕوونبکرێتەوە ئەوەش
ڕوونە هەموو کەسێک کە دەستگیر دەکرێت تاوەکو یەکلاکردنەوەى دۆسیەکەى تەنها گومانلێکراوە
نەوەکو تاوانبار بەڵام لە کەیسەکەى ناوبراودا بە شەو ڕۆژێک و دوور لە هەموو ڕێکارى
یاساى و دادگای و بە تەلەفوونى بەرپرسانى سەر بە دەسەڵات دۆسیەکەى بۆ دروستکرا و کرا
بە تاوانبار و حوکمیشدار بە بێ ئەوەى ڕێگەى بدەن هۆکارەکەى بزانێت و تەنانەت مافى
ئەوەش بدەنێ تانە لە بڕیارى دەستگیرکردنەکەى بدات. لە هەمووشى سەیرتر و لە دۆسێیەکى
تردا سەرۆکى حیزبێکى تر داواکارى گشتیان بە ئاڕاستەیەکدا برد کە شەرعیەت بدات بە
جوڵاندنى هێز و بەکارهێنانى هەموو جۆرە چەکێک و لێدان لە بەرامبەر تاوەکو ئەو ڕادەیەى
کە فەرمانى کوشتنیشیان پێ بدرێت، ئەمە ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە ئەگەر بێتوو لە دۆسیەى
شاسوار عەبدولواحیدا خۆى ڕادەستى هێزە ئەمنیەکان نەکردایەوە نەڕۆیشتایەتە بەردەم
دادوەر سیناریۆکەى لالەزا و لاهور جەنگى لەسەر شاسوار عەبدول واحید جێبەجێ دەکرا.
ئەم ڕووداوانەش
ئەوەمان پێدەڵێن ئەو دادوەر و لیژنانەى لە نێو دادگاکاندا کار دەکەن بە پەیوەندیەکى
تەلەفوونى بەرپرس و کاربەدەستانى نێو هەردوو حیزبى دەسەڵات دەجوڵێنەوە، کە ئەمەش
مەترسییەکى زۆر گەورەیە لە غیابى نەبوونى حکومەت و پەکخستنى پەرلەمان لەلایەن یەکێتى
و پارتییەوە تەنها داواکارى گشتى مابوو لەسەر هاوڵاتیانى بێتە جواب ئەویش کرایە کۆنتڕۆڵێک
بە دەست حیزبەوە و ئاڕاستە دەکرێت.