سەردێڕ:

عێراق لە چینەوە بەنزین هاوردە دەکات

PM:02:17:25/01/2022

5868 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، حکومەتى عێراق مانگانە بڕی ٣٦ هەزار تەنى مەترى بەنزین لە وڵاتى چینەوە هاوردە کردووە.


بەپێى داتا گومرگییەکانی چین، عێراق لە ماوەى مانگى کانوونى یەکەمى رابروودا، بڕى ٣٦ هەزار تەنى مەترى بەنزینى لە وڵاتى چینەوە هاوردە کردووە.

بەپێى داتا چینییەکان، عێراق دەبێتە پێنجەمین وڵات لە ریزبەندى ئەو وڵاتانەى بەنزینى چینییان هاوردە کردووە.

٣٦ هەزار تەنى مەتری بەنزین دەکاتە ٤١ ملیۆن لیتر.

لە داتاکاندا ئەوەش هاتووە، ئەوە یەکەمیجارە عێراق بەو بڕەى ئێستا بەنزین لە چینەوە هاوردە دەکات کە لە پێشتریشدا ئاستى هاوردەى نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

ریزبەندى زۆرترین وڵاتانى هاوردەکارى بەنرینى چینى لە مانگى کانونى دوومدا، پاکستان ٣٩٨ هەزار تەنى مەترى، سەنگافورە ٣١٢ هەزار تەنى مەترى، لە پلەى سێیەمى ریزبەندییەکە ئەندەنوسیا دێت کە ١٠٤ هەزار تەنى مەترى هاوردە کردووە و دواتریش وڵاتانی برۆنای و عێراق دێن.













گەلەری