PM:10:01:02/01/2022
248976 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەینێ موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت و رۆژی سێشەممەش، یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ موچە وەردەگرن.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەدەر لە سبەی دووشەممە، رۆژی سێشەممە، یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ موچە وەردەگرن و هەر لەم هەفتەیەدا موچەی وەزارەتی ناوخۆ و دارایی دابەشدەکرێت.
باسی لەوەش کردووە، بڕیارە ئەو موچەیەی دابەشدەکرێت بێ لێبڕین
بێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، داھاتی نەوتی فرۆشراو بە بۆری زیاتر
لە ترلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینارە و کۆی داھاتی ناوخۆش زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینارە لەگەڵ
ھاوکاری مانگانەی ھاوپەیمانان کە ٢٨ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت بۆ دابەشکردنی موچە
چاوی لە ٢٠٠ میارەکەی بەغدایە.