درەنگانی شەوی ڕابردوو، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە سنووری قەزای سۆران بیسترا و بە وتەی بەرپرسانی سنوورەکە، هۆکارەکەی هێرشێکی درۆنی بووە.
هێرشی درۆنی کراوەتە سەر سنووری گوندی بادلیان، کە یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی دیانا لە سەر بە قەزای سۆران لە پارێزگای هەولێر، و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەوتەوە.
لەبارەی
رووداوەکەوە، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پشتڕاستی
کردەوە کە هۆکاری ئاگرەکە هێرشێکی درۆنی بووە. هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی
شارستانیی سۆران ڕایگەیاند کە بەهۆی هێرشەکەوە، زیاتر لە پێنج دۆنم زەوی و
باوەشێنی ناوچەکە سووتاوە.
لە لایەکی
ترەوە، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە ئامانج لەو هێرشە پێگەی حزبهکانی
رۆژهەڵات بووە لەو ناوچەیە.
بەپێی
ئامارەکان، لە سەرەتای دەستپێکردنی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە
تا ئێستا، زیاتر لە هەزار هێرشی درۆنی و مووشەکی کراونەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی
هەرێمی کوردستان.