وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و پرۆژەی هەژماری من ڕایدەگەیەنن، تەنها چەند ڕۆژێکی کەم ماوە بۆ کۆتاییهاتن بە وادەی تۆمارکردنی فەرمانبەران و مووچەخۆران، و تا ئێستاش دەیان هەزار کەس نە خۆیان تۆمارکردووە و نە کارتەکانیان وەرگرتوەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی پرۆژەی هەژماری من، سەڕای ئەوەی ٪٩٧ـی مووچەخۆران خۆیان لە پرۆژەکەدا تۆمارکردووە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بە کارتی بانکی، بەڵام هێشتا نزیکەی ٣٦ هەزار کەس خۆیان تۆمارنەکردووە.
لای خۆیەوە،
سیڤان بەرزنجی، سەرپەرشتیاری ناوتۆمارکردن لە پرۆژەی هەژماری من، ئاشکرای کردووە
کە زیاتر لە ٨٠ هەزار کارتی بانکی دروستکراون و ئامادەن، بەڵام تا ئێستا
خاوەنەکانیان سەردانی نەکردوون بۆ وەرگرتنەوەیان.
بەم شێوەیە،
کۆی گشتیی زیاتر لە ١١٣ هەزار مووچەخۆر بەهۆی خۆتۆمارنەکردن یان وەرنەگرتنی
کارتەکانیان، هەڕەشەی ڕاگرتنی مووچەیان لەسەرە.
لە کۆتاییدا
هۆشداری دراوە کە دوای ٣١ـی ئەم مانگە، دابەشکردنی مووچە بە شێوازی نەختینەیی
(کاش) کۆتایی دێت و پرۆسەکە بە تەواوی دەگۆڕدرێت بۆ سیستەمی بانکی.