سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق لەسەر لابردنی سفرەکانی سەر دینار هاتەدەنگ

PM:05:37:26/08/2026

1156 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە چاپکردنی دراوی نوێ و لابردنی سفرەکان لە دراوی عێراقی دەکەن و هیچ بڕیارێکی فەرمی لەوبارەیەوە نەدراوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٦، بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە چاپکردنی دراوی نوێ و لابردنی سفرەکان لە دراوی عێراقی دەکەن، و پڕۆژەی لەو شێوەیە پێویستی بە رێکاری یاسایی و تەکنیکی هەیە.

هاوکات، بانکەکە دڵنیایدا ئەگەر دراو بگۆڕدرێت پێشوەختە بەفەرمی ڕادەگەیەندرێت و کاتی پێویست دەدرێتە هاووڵاتییان بۆ گۆڕینەوە.

باسی لەوەشکرد، داوا لە هاووڵاتییان دەکات تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن و هۆشداریش دەدات کە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست لەبارەی پارە زیان بە دارایی خەڵک دەگەیەنێت.













گەلەری