سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ زانیاریی لەبارەی بەنزینی ٤٥٠ دیناری ئاشکرا دەکات

PM:01:09:26/08/2026

1140 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتاری نەوەی نوێ و ئەندامی نەوت و غازی عێڕاق بە ئێن ئاڕ تی وت، لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق و بەڕێوەبەری نەوت و غازی عێراق، لەبارەی پرسی هەناردەکردنی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکەی هەرێم، و دابینکردنی بەنزینی ٤٥٠ دیناری کۆدەبنەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٦، کاوە عەبدولقادر، لە لێدوانێكدا ئاشكرای کرد، ئەو پڕۆژەیەی لە بارەی بەنزینی ٤٥٠ دینارییەوە، ئامادەی کردووە دەیداتە سەرۆکی پەرلەمان بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەدا دەنگی لەسەر بدرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتر پڕۆژەکەی لەبارەی بەنزینی ٤٥٠ دیناری، گەیاندووەتە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ڕەزامەندی لێوەرگرتووە، هەروەها بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی بە هەمان نرخی پارێزگاکانی عێراق بەنزین بۆ هەرێم دابینبکرێت.

 













گەلەری