سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، " دەمەوێت ئەوروپا بیبینم کە کارێکی باش دەکات، بەڵام لە ئێستادا بەرەو ئاراستەیەکی دروست ناڕوات". دەشڵێت، "بەشێک لە جیهانەکەمان لەبەردەم چاوماندا لەناو دەچن و سەرکردەکان هیچی لەو بارەیەوە ناکەن".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێكدا كۆڕبەندی داڤۆس، تیشکی خستەسەر باڵادەستیی ئابووری و سەربازیی ئەمریکا و رەخنەی توندی ئاراستەی سیاسەتەکانی ئەوروپا و ناتۆ کرد.
ئاماژەی بەوەشكرد،
"ئێمە زۆر لەوە گەورەترین کە خەڵک تێدەگات، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە ڤەنزوێلا
ئەوەیان بۆ دەرکەوت" و وتیشی، "ڤەنزوێلا لە شەش مانگی داهاتوودا زیاتر لەوەی
لە ٢٠ ساڵی رابردوودا دەستیکەوتووە، پارە بەدەست دەهێنێت".
ترەمپ دەشڵێت،
"من ئەوروپام خۆش دەوێت و دەمەوێت ببینم ئەوروپا بەرەو باشی دەچێت، بەڵام ئێستا
بەرەو ئاراستە راستەکە هەنگاو نانێت".
هەروەها
"کۆچی بەکۆمەڵ"ی بە هۆکاری پاشەکشەی نەتەوە ئەوروپییەکان زانی و وڵاتانی
ئەو کیشوەرەی بە بێدەنگی و بێ هەڵوێستی تۆمەتبار کرد.
سەرۆكی ئەمریكا
لە وتارەكەیدا باسی لەوەشكرد، "بەشێک لە جیهانەکەمان لەبەردەم چاوماندا لەناو
دەچن و سەرکردەکان هیچی لەو بارەیەوە ناکەن"