سەردێڕ:

حکومەتی عێراق رێکارێک بۆ دەروازە سنووریە نافەرمییەکانی هەرێم دەگرێتەبەر

PM:07:30:12/01/2026

900 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، زانیاری وردیان لەبارەی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستانیان بە پەرلەمانی عێراق داوە، دەشڵێت، داخستنی ئەو دەروازە سنورییانە داهاتێکی زۆر بۆ عێراق دەگەڕێنێتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند، "بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤، لە ٢٠٢٥ـدا داهاتی ناوخۆیی عێراق بەبڕی ٥٠٠ ملیار دینار زیادیکردووە و گەیشتووەتە دوو ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار".

 

وتیشی، "لە دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ هەریەک لە بەڕێوەبەرانی باج و گومرگ بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق کراین، بەمەبەستی زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان".

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان باسی لەوەشکرد، راپۆرت و زانیاری وردیان لەبارەی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە پەرلەمان داوە، کە زیانی زۆریان بە داهاتی فیدراڵی گەیاندووە و داخستنیان پارەیەکی زۆر بۆ خەزێنەی وڵات دەگەڕێنێتەوە ".

دەشڵێت، حکومەت رێکارێکی دیکەی بۆ یەکخستنەوەی باجی گومرگی داناوە، ئەوەش لەرێگەی دانانی بازگە لە هەریەک پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا و دیالە، کە هاوسنوورن لەگەڵ هەرێمی کوردستان.


 













گەلەری