PM:10:08:11/01/2026
616 جار خوێندراوەتەوە
بەرێوەبەری راگەیاندنی فرۆکەخانەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بەهۆی خراپی کەشوهەوا و چری تەمەوە بەشێک لە گەشتەکانی ئەمشەویان هەڵوەشاندووەتەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، دانا محمد، بەرێوەبەری راگەیاندنی فرۆکەخانەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا تەنها دوو گەشت هەڵوەشاوەتەوە بەهۆی خراپی کەشوهەوا و چڕی تەمەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بە پشتبەستن بە راپۆرتی نوسینگەی کەشناسی، دەردەکەوێت ئایا
ئاسمانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرووی گەشتەکاندا دەکرێتەوە یاخود بەردەوام دەبێت.
عەلی ساڵح - سلێمانی