PM:05:48:10/01/2026
996 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب، لە راگەیەندراوێکی بەپەلەدا داوا لە سەرجەم دانیشتووانی گەڕەکەکە دەکات بێنە سەر شەقامەکان و روو بکەنە نەخۆشخانەی (خالید فەجر).
ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، لە بانگەوازێکدا ئەنجومەنی گەڕەکی شێخ مەقسود داوای لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کردووە بە شێوەیەکی جەماوەری چالاک بن و بەرەو نەخۆشخانەی (خالید فەجر) بەڕێ بکەون.
ئامانجی سەرەکی
ئەم جوڵە جەماوەرییە، وەستانەوەیە لەگەڵ بریندارانی مەدەنی و بەهێزکردنی گیانی
پێکەوەییە لە بەرانبەر ئەو دۆخە نائاساییەی کە رووبەڕووی گەڕەکەکە بووەتەوە.
ئاماژە
بەوەشکراوە، ئەم نیشاندانی هاوسۆزییە لە کاتێکدایە کە نەخۆشخانەی (خالید فەجر) لە
گەڕەکی شێخ مەقسود رووبەڕووی بۆردوومانێکی سەخت بووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە
هاوڵاتییانی مەدەنی کە لە نێویاندا ژن و منداڵ هەن، بەهۆی هێرشەکانەوە بریندار
بوون و لەو ناوەندە تەندروستییە چارەسەر وەردەگرن.