PM:11:41:19/11/2025
472 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ ئێران نزیکن لەوەی بگەنە رێککەوتن، دەشڵێت، پڕۆسەی ئاشتی لە غەزە بەرەوپێش دەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، پاش هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە ئێستادا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسی لەسەرنەماوە و ئێرانیەکانیش ئێستا مەیلی رێککەوتن و دانوستانیان هەیە لەگەڵ ئەمریکادا و پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵیان بگەنە رێککەوتن.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە ئێستادا پڕۆسەی ئاشی لە غەزە بەهێزە و بەرەوپێشچوونیشی بەخۆیەوە
دیوە و بەردەوامیش دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێران
رەتیکردەوە بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆ لەنێوان و ئەمریکا و ئێراندا بەمەبستی رێککەوتن
روویدابێت و کاربەدەستانی ئەو وڵاتەش دەڵێن، قسەکانی ترەمپ هیچ بنەمایەکی نیە و
دوورە لە راستیەوە.