هەڵبژاردەی عێراق بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی ئیماراتی بردەوە و گەیشتە قۆناغی کۆتایی یارییەکانی پاشکۆی گەیشتن بە جامی جیهانی ٢٠٢٦.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، هەڵبژاردەی عێراق بە بردنەوەی لە هەڵبژاردەی ئیمارات، گەیشتە قۆناغی کۆتایی یارییەکانی پاشکۆی گەیشتن بە جامی جیهانی ٢٠٢٦ و هەنگاوێکی دیکە بۆ بەدیهاتنی خەونی گەیشتن بە جامی جیهانی نزیکتر بووەوە.
رۆژی
پێنجشەممەی رابردوو، ١٤ـی ١١، لە یاریی چوون هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئیمارات لە
وڵاتی ئیمارارت رووبەڕووی یەکتربوونەوە و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
مانگی سێی ساڵی
داهاتوو یارییەکانی قۆناغی کۆتایی یارییەکانی پاشکۆی گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٦،
ئەنجام دەدرێن، لەم قۆناغە شەش هەڵبژاردە لە کیشوەرە جیاوازەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ
بردنەوەی دوو بلیتی گەیشتن بە جامی جیهانی، ئەو هەڵبژاردانەی سەردەکەون بۆ ئەم
قۆناغی بەمجۆرە دابەش بوونە، هەڵبژاردەیەک لە کیشوەری ئاسیا، دوو هەڵبژاردەی
کۆنکاکاف (کیشوەری ئەمریکای باکوور و ناوچەی کاریبی)، هەڵبژاردەیەک لە کیشوەری
ئەفریقا، هەڵبژاردەیەک لە ئۆقیانووسیا، هەڵبژاردەیەک لە کۆنمیبۆڵ(کیشوەری ئەمریکای
باشوور).
لە چوارچێوەی
پاشکۆی پاڵاوتنی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی ٢٠٢٦، هەڵبژاردەی عێراق لە
شاری بەسرە، لەبەردەم ٦٥ هەزار هاندەر لە هەڵبژاردەی ئیماراتی بردەوە، هەڵبژاردەی
ئیمارارت لە خولەکی ٥٢ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، لە خولەکی ٦٦ موهەنەد عەلی گۆڵی
بەرامبەری بۆ عێراق تۆمار کرد، لە کۆتا خولەکی کاتی زیادکراوی یارییەکە ناوبژیوان
لێدانی سزای بۆ هەڵبژاردەی عێراق هەژمار کرد و ئەمیر معماری لێدانی سزاکەی
سەرکەوتوانە جێبەجێ کرد و گۆڵی سەرکەوتنی تۆمار کرد.