سەردێڕ:

کۆمسیۆن: سبەی کۆتا وادەیە بۆ تۆمارکردنی تانە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن

PM:11:15:19/11/2025

432 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، سبەی کۆتا وادەیە بۆ تۆمارکردنی تانە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەشڵێت، ئەو سکاڵایانەیان رەتکردەوە کە پارتی و یەکێتی لە هەولێر و سلێمانی لە دژی یەک کردبوویان.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پارتی لە سلێمانی دوو سکاڵای لە دژی یەکێتی تۆمارکردبوو هەروەها یەکێتیش لە هەولێر سکاڵایەکی لە دژی پارتی تۆمارکردبوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویستەوە سکاڵاکانیان رەتکرایەوە.

هاوکات جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئێن ئاڕ تی وتبوو، ژمارەی ئەو تانانەی تا ئێستا تۆمارکراون گەشتووەتە ١٢٠ تانە و دوا مۆڵەتیش بۆ تۆمارکردنی تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رۆژى ٢٠ـی ئەم مانگەیە و دوای ئەو کاتە هیچ تانەیەک وەرناگیرێت.













گەلەری