PM:10:38:19/11/2025
448 جار خوێندراوەتەوە
لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دوو بازرگانی ماددە هۆشبەر بە ١٠ کیلۆ کریستاڵەوە دەستگیر کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەربەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی، ئاسایشی راپەڕین بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەچالاکییەکدا لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە.
ئاماژە
بەوەشکراوە، لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەختە و چاودێری ورد و بەدواداچوونی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، ئەمڕۆ لە
سنووری ئیدارەی راپەڕین، توانیویانە دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن و
دەستیشبگرن بەسەر بڕی ١٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ.
لەئێستادا
تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٢٥ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە
هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان
بەردەوامە.