PM:10:23:19/11/2025
832 جار خوێندراوەتەوە
هەفتەی داهاتوو شاندێکی تەکنیکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ دەچێتە بەغدا. ئەوەش دوای ئەوەی سودانی داوایکرد رێککەوتن لەسەر مووچەی ئەو مانگانە بکرێت تا هیچکامیان نەفەوتێن، داواشیکردووە بەپەلە هەرێم رێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی بکات چونکە تا ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەستی دەستی دەکات و ئەو پرسەی یەکلایی نەکردووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، وا بڕیارەلیژنەیەکی تەکنیکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، پرسی پشکی هەرێم لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراق و وەزارەتی دارایی
عێراق دیوانی چاودێری عێراق لە ژێر لیکۆڵینەوەدای، بەهۆی ئەوەی حکومەتی عێراق
دەڵێت، هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٤ـدا، پشکی خۆی بە زیادەوە وەرگرتووە و بۆ ئەو دوو
مانگە پارەی پێویستی لە بەشە بودجەدا نەماوە.
لە دیدارەکەی دهۆکدا سودانی وتی، مووچەی مانگەکانی ١١
و ١٢ـی هەرێم بەپێی رێککەوتن دەدرێت، چاوگێکی ئاگاداریش بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، سودانی
داوایکردووە رێککەوتن لەسەر مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ بکرێت تا هیچکامیان نەفەوتێن. داوایشیکردووە بەپەلە هەرێم رێککەوتن لەسەر داهاتی
نانەوتی بکات چونکە تا ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەستی دەستی دەکات و ئەو پرسەی
یەکلایی نەکردووەتەوە.