PM:09:42:19/11/2025
444 جار خوێندراوەتەوە
جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، نزیكەی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانە لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردە دەكرێت. دەشڵێت، هەژمارێكی بانكی كراوەتەوە و هەرێم و بەغدا و كۆمپانیاكان ئاگاداری تەواوی پرۆسەی فرۆشتن و داهاتن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی سۆمۆ وتی، هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بە شێوەیەکی ئاسایی بەرەوپێش دەچێت و بڕی هەناردەکراو نزیکەی ٢٥٠ هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا و هیچ کێشەیەک لە پرۆسەکەدا نییە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەژمارێكی بانکی کراوەتەوە بۆ دانانی داهاتی نەوتی هەرێم، هەرێم و
حکومەتی فیدراڵی و کۆمپانیاکان بە تەواوی ئاگادارن لە کارەکانی فرۆشتن و داهات.
باسی
لەوەشکردووە، رێکەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت،
بەڵام دواتر نوێ دەکرێتەوە، ساڵی داهاتووش هەناردەکردن بەردەوام دەبێت.